سبه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
K24 – هەولێر:
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، دوای داخستنیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، سبه‌ی (سێشه‌ممه 16ـی نیسانی 2024) كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران ده‌كرێته‌وه.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە ماڵپەڕی فەرمی بڵاوی کردبووەوه، بەهۆی گرژیی و هەڕەشەکانی ئێران و ئیسرائیل لە یەکتری، هۆڵه‌ندا بڕیاری دا بۆ ماوەیەکی کاتیی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر دابخات.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران لە ئیسرائیل دۆخی عێراق لە سەر نەخشە دیاری کردبوو و ئاماژەی به‌وه دابوو، کە دۆخی هەرێمی کوردستان بە پرتەقاڵیی و تەواوی ناوچەکانی عێراقیشی بە سوور دیاری کردووە.