له ئاگری شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا روویدا
K24 – هه‌ولێر
له پارێزگای ئاگری له باكووری كوردستان شه‌ڕو پێكدادان له نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه روویدا كه گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه گیانی له ده‌ستداوه و سێ سه‌ربازیش برینداربوونه.
شه‌ڕه‌كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له كوێستانه‌كانی سینه‌ك روویدا، سێ سه‌رباز بریندار بوونه كه یه‌كێكیان به سه‌ختی بریندار بووه و به هه‌لیكۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌رزووم گواسترایه‌وه و دووی دیكه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئاگری گواسترانه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه به‌ردوامه، كه به گوته‌ی والیی ئاگری، ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه گیانی له ده‌ستداوه.