پهیامی مهسرور بارزانی لە ساڵیادی کیمیایبارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

K24 - هەولێر:
سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان مهسرور بارزانی ڕایدهگهیهنێت، لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شههیدان دادەنەوێنین.
له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس (تویتهری پێشوو) سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی ئەوانە دادەنەوێنین کە لەو کۆمەڵکوژییەدا شەهید بوون.
ههروهها مهسرور بارزانی دهشڵێت، پێویستە هەموومان کار بکەین لە پێناو ئەوەی نەوەکانی داهاتوومان ڕووبەڕووی کارەساتی لەم جۆرە نەبنەوە.
ئەمڕۆ 16ی نیسان، 37 ساڵ بە سەر یەکەم هێرشی کیمیاویی ڕژێمی بەعس بۆ سەر کوردستان تێدەپەڕێت، لە دۆڵی خۆشناوەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، ناوچەکانی بالیسان و شێخ وەسان و گوندەکانی دەوروبەری کردە ئامانج، لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی شەهید و بریندار و ئەنفال کران.
ئێوارەی 16ی نیسانی ساڵی 1987 ڕژێمی عێراق ھێرشی کیمیایی کردە سەر دۆڵی بالیسان و گوندەکانی خۆشناوەتی کە بە یەکەمین هێرشیی کیمیاویی ڕژێمی بەعس بۆ سەر کوردستان هەژمار دەکرێت و لە ئەنجامدا دەیان کەس لەژن و پیاو و منداڵ شەھید و برینداربوون.
دوای هێرشە کیمیاییەکە دەیان هاووڵاتیی لە برینداربووان کە بۆ چارەسەر گەیەندراوبوونە نەخۆشخانەکانی هەولێر لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی بەعسەوە ڕفێندران و ئەنفالکران، تا وەکوو ئێستاش چارەنوسییان نادیارە.
کیمیابارانکردنی دۆڵی خۆشناوەتی ئەم گوندانەی گرتەوە:
- شێخ وەسان
- کانی بەرد
- بێراوە
- شیرە
- خەتێ
- بالیسان
- مەلەکان
- دەڕاش
لە هێرشە کیمیاییەکە و ئەنفال کردنی بریندارەکاندا263 هاووڵاتیی شەهید و 800 هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.
هەر وەک ڕێزلێنانێک بۆ شەهیدان و قوربانیانی کیمیایبارانەکەی دۆڵی خۆشاوەتی پهرلهمانی کوردستان لە دانیشتنی ڕۆژی 7ی نیسانی ساڵی 2008 بە بڕیاری ژمارە یهكی ساڵی 2008، ڕۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێكی بە ڕۆژی ژینگەی کوردستان دیاری کرد.
ساڵانە لە ساڵیادی کیمیایبارانی دۆڵی خۆشناوەتیی و ڕۆژی ژینگەی کوردستان دامودهزگاكانی حكوومهت و هاووڵاتییان و چین و توێژهكان به چاندنی نهمام و چالاكیی دیكهی ژینگهپارێزی، ڕۆژی ژینگه بهرز ڕادهگرن.
بە گوێرەی ماددەکانی 112 و 132ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، حکوومەتی فیدراڵی وەک میراتگرەوەی ڕژێمی پێشووتری عێراق دەبێت پابەند بێت بە گەشەپێدانی ناوچە کارەساتبارەکان و قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس، بەڵام تا وەکوو ئێستا حکوومەتی عێراق پابەند نەبووە بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو، لە کاتێکدا بەردەوام حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لە جێبەجێ کردنی ئەو ماددە دەستووریانە دەکاتەوە.
Balisan
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 16, 2024
Sheikh Wasanan
Koshnawati Valley
Today marks 37 years since the chemical attacks.
We honor the victims. pic.twitter.com/e7AAAz3ugT