سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ باڵيۆزانی فه‌ره‌نسا و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا لە عێراق، کۆبووەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی فەرەنسا و یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبووەوە و تیایدا بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە (16ـی نیسانی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ پاتریک دورێل، باڵوێزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە و دەربارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی هەموو لایەنەکان کردەوە، هاوکات بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.
لەمیانەی دیدارێکی دیکەدا نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبووەوە.
لە دیارەکەی نێوانیان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بیروڕایان گۆڕییەوە و هاوڕابوون کە بۆ نوێکردنەوەی شەرعییەت و پرۆسەی دیموکراسی، گرنگ و پێویستە هەڵبژاردن بکرێت.
هه‌ردوولا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر، به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌كردنى كێشه‌كانيان كرد، ئەم هەنگاوانەی دوایی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان بە گرنگ وەسف کرد.
هاوکات بره‌ودان به په‌يوه‌نديى بازرگانيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.