لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرائیل، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی كوژرا

K24 - هەولێر:

ئیسرائیل بە بۆمبارانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵڵای کوشت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا جیهانییه‌كان، ئیسرائیل بۆردومانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌بوجه‌عفه‌ر باز، سه‌ركرده‌ له‌ حزبوڵڵای لوبنانی له‌ شارۆچكه‌ی (عه‌ین به‌عال) كرد و له‌ ئه‌نجامدا كوژرا و دوو هاووڵاتی دیكه‌ی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.

رۆژی (10ی نیسانی 2024) چەند بنکە و بارەگایەکی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی لە سووریا بۆمباران کرد.

ئیسرائیل، ڕژێمی سووریای بە بەرپرسیار ناساندووە لە هەموو ئەو هێرشە مووشەکیی و درۆنانەی لە خاکی سووریا و لوبنان دەکرێنە سەر ئیسرائیل، هەروەها ڕایگەیاندووە، هەرگیز بوار بە بەهێزبوونی چەکدارانی حزبوڵڵا و گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران نادەن لە سووریا.