ساموێل وۆربێرگ بۆ كوردستان24: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقدایه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی هه‌رێمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ته‌واوی كۆبوونه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به ڕوونی باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا – عێراق و ئه‌مه‌ریكا – هه‌رێمی كوردستان كراوه؛ ساموێل وۆربێرگ بۆ كوردستان24 گوتی: هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقدایه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی نیسانی 2024) ساموێل وۆربێرگ، گوته‌بێژی هه‌رێمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته، هه‌فته‌یه‌كی گرنگه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، به شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و عێراق تاوتوێی چه‌ندان پرسی جیددی ده‌كه‌ن.
ساموێل وۆربێرگ ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ناو گفتوگۆكان، بریتییه له بابه‌تی ئه‌منی و بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ساموێل وۆربێرگ باسی له‌وه‌یش كرد، له ته‌واوی كۆبوونه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به ڕوونی باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا – عێراق و ئه‌مه‌ریكا – هه‌رێمی كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایش له‌و باره‌وه خراونه‌ته ڕوو.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌واوی بواره جیاجیاكان و پێشخستنی ئه‌و وڵاته.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه هه‌موو عێراقییه‌كان به كورد و پێكهاته‌كانی دیكه و هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه سوودمه‌ند بن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا واشنتن پێی وایه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هانی كۆمپانیاكان ده‌دات و مه‌به‌ستیه‌تی گفتوگۆ ئه‌رێنییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ره‌وپێش بچن.