ئه‌شواق جاف: به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی به سوودانییان گوتووه، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی به سوودانییان گوتووه، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌بێت مافه‌كانی پارێزراو بن و هه‌ڵبژاردن له‌و هه‌رێمه شه‌فاف و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه بێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 16ـی نیسانی 2024) ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و خستنه‌ڕووی پێشێلكارییه‌كانی عێراق به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و له سه‌ردانه‌كه‌ی ئێسته‌ی سوودانی بۆ ئه‌و وڵاته، به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌شواق جاف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی پرسی هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی تاوتوێ كردووه و بۆیان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و ده‌بێت مافه‌كانی پارێزراو بن و هه‌ڵبژاردن له‌و هه‌رێمه شه‌فاف و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی گوتیشی، هه‌مان ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یانه، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكایشه‌وه هه‌ستی پێكراوه و داوای هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌رانه ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه بۆ پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و ئه‌و سته‌م و پێشێلكارییه‌ی به‌رانبه‌ریان كراوه.