سەرۆکی فەرەنسا داوایەکی لە ریاڵ مەدرید هەیە
ئیماونێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، داوا لە یانەی ریاڵ مەدرید دەکات، هاوینی داهاتوو رێگە بە ئێمباپێ بدات، بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بکات.
دەنگۆیەکی بەهێز هەیە هاوینی داهاتوو، کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاوە بکات، ئەو یانەیە بڕیاریداوە رێگە بە یاریزانە فەرەنسیەکانی نەدات، بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیادی 2024 بکەن، هەر ئەمەش وایکردووە لەسەر ئاستی باڵا نیگەرانی بۆ فەرەنسیەکان دروست بێت.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی مۆنتی کارلۆی وڵاتەکەی، داوا لە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید بکات، هاوینی داهاتوو رێگە بە ئێمباپێ بدات، بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیاد بکات، لەبەر ئەوەی سەرۆکی فەرەنسا دڵنیایە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو، پەیوەندی بە یانە شاهانەکەوە دەکات.
سەرۆکی فەرەنسا لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت، تاوەکو ئەم ساتە لەسەر ئەم بابەتە قسەی لەگەڵ خودی ئێمباپێ نەکردووە، بەڵام هیوای خواست یانەی داهاتوو ئەو یاریزانە، نەبێتە رێگر بۆ بەشداری کردنی لە یارییەکانی ئۆڵمپیاد.