هەیڵی ستیڤنس بۆ كوردستان24: سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن مێژووییه
K24 - هەولێر:
هەیڵی ستیڤنس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندێکی یاسادانەران لە هەردوو حزبی سەرەکی ئەمەریکا کۆبووەوە و دەیانەوێت پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە چەندین بوارەوە بەرەو پێش ببەن. هه‌روه‌ها گوتیشی: "سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن مێژووییه".
هەیڵی ستیڤنس ئاماژەی بەوەش دا، سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن مێژوویی بووە و گەشبینن بەوەی لە بەردەمیانە.
هه‌روه‌ها گوتی: "به عێراقێکی نوێ، بەدیاری کراوی لە ڕووی داهێنان، دروستکردن، سەرچاوەکانی وزە و هەروەها کارسازی، گەشبینم".
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆ ده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.