نەورۆز راهێنەرێكی بۆ شوێنگرەوەی وەلی كەریم دەستنیشان كردووە

وه‌لی كه‌ریم راهێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز
وه‌لی كه‌ریم راهێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز

بە گوێرەی سەرچاوەیەكی تایبەت بە كوردستان24 كارگێری یانەی نەورۆز دەیەوێت نزار مەحروس راهێنەری سووری شوێنی وەلی كەریم راهێنەری پێشووی بگرێتەوە.
وەلی كەریم دوای 4 ساڵ لە راهێنەرایەتی نەورۆز، لە دوایین یاریی كاتێك لە نێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر زاخۆ دۆڕان، وەلی كەریم راستەوخۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی یانەكە راگەیاند، گوتیشی: بڕیاری وازهێنانەكەم لەسەر خواستی بەشێك لە هاندەرانی یانەكە بوو.
بەمەش وەلی كەریم یانەی نەورۆزی لە ریزبەندی حەوتەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق جێهێشت و لە كۆی 22 یاریی ئەم وەرزە 9 سەركەوتن و 6 بەرامبەربوون و 7 دۆڕانی تۆمار كرد، پێشتریش یانەی نەورۆز لەسەردەستی ئەو راهێنەرە كوردە گەیشتە خولی نایابی عێراق.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، كارگێری یانەی نەورۆز لەگەڵ نزار مەحروس راهێنەری سووری لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت وەكو راهێنەری نوێی یانەكە دەستبەكاربێت، گفتوگۆیەكانیش لەگەڵ ئەو راهێنەرە بەردەوامە. ئەمەش لە كاتێكدایە نەورۆز یاریی داهاتووی بەرامبەر تەڵەبە دواخرا، بەمەش دەرفەتێكی باش لەبەردەم كارگێری نەورۆزدا هەیە بۆ ئەوەی لەبارەی دەستنیشانكردنی راهێنەری نوێ بڕیارێكی گونجاو بدەن.
نزار مەحروسی تەمەن 61 ساڵ، پێشتر نازناوی خولی نایابی عێراقی لەگەڵ یانەی هەولێر بەدەستهێناوە، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی سوریا بوو، دوایینجاریش راهێنەری یانەی زاخۆ بووە، لەم وەرزەش ئۆفەری چەندان یانەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ڕەتكردووەتەوە، بەڵام هەمیشە گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێت كە لە یانە كوردستانییەكان پێیدەگات.

.
.