ناوی ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانە ئاشکرا بوو کە گرێبەستیان لەگەڵ عێراق کردووە

K24 - هەولێر

سوودانی و شاندەکەی عێراق لە ئەمەریکا چەندین گرێبەستی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، زۆربەی گرێبەست و لێکتێگەیشتنەکان لەبواری ئابووری و دارایی و وزەدان.

بەپێی راگەیەنراوی حکوومەتی عێراق، گرێبەست و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە جیاوازە ئەمەریکییەکان ئەنجامدراون.

بەشێک لە گرێبەستەکان لەگەڵ کەرتی تایبەت و بەشێکیشیان لەگەڵ دامەزراوە حکوومییەکانی ئەمەریکا بوون.

هەروەها زۆربەی گرێبستەکان لەبواری وزەدان، جیا لەوەش کەرتی بانکی و کەرتی تەندروستی و ژێرخانی ئابووری بابەتی ناو بەشێکی دیکە لە گرێبەستەکانن.

ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە ئەمانەن:

یەکەم/ کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریک (بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا و وزە)

دووەم/ کۆمپانیای هانوێڵ (پێشخستنی هێڵی ستراتیکی گواستنەوە لە نێوان کێڵگە نەوتییەکاندا)

سێیەم/ کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریک (پێشخستنی کێڵگەکانی نەوت و گاز)

چوارەم/ کۆمپانیای ماک (دروستکردنی بزوێنەری تایبەتمەند)

پێنجەم/ کۆمپانیای ترانس ئەتڵەنتیک (ئیدارەدانی کێڵگە نەوتییەکان)

شەشەم/ کۆمپانیای هانوێڵ (خزمەتگوزارییەکانی کۆنترۆڵکردن)

حەوتەم/ کۆمپانیای هانوێڵ (راگرتنی سوتانی گازی کێڵگە نەوتییەکان)

هەشتەم/ کۆمپانیای بیکەر هیوز (راگرتنی سوتانی گازی کێڵگە نەوتییەکان)

نۆیەم/ کۆمپانیای ئیمرسۆن (تەکنەلۆژیا بۆ ئیدارەدانی کێڵگە نەوتییەکان)

دەیەم/ کۆمپانیای GE (پیشەسازیی نەوتی)

یازدە/ کۆمپانیای ئارک (پیشەسازیی لە بواری گازی سروشتی)

دوازدە/ کۆمپانیای ئیمرسۆن (پێشخستنی کەرتی وزە و ژێرخان)

سیازدە/ کۆمپانیای GE (ئامێرەکانی گۆڕینی گازی دەردراو بۆ سەرچاوەی وزە)

چواردە/ کۆمپانیای هانوێڵ (نۆژەنکردنەوەت کێڵگە نەوتییەکان)

پازدە/ کۆمپانیای باکستەر (ئامێر و پێداویستییەکانی شتنی گورچیلە)

شازدە/ کۆمپانیای KBR (پێشختنی کێڵگە نەوتییەکان)

حەڤدە/ کۆمپانیای KBR (چارەسەری گازی سروشتی)

هەژدە/ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی (پێشخستنی کەرتی بانکی)

نۆزدە/ جەی پی مۆرگان (پێشخستنی کەرتی دارایی)