ئاڵا تاڵه‌بانی: بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا نییه
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی لەباره‌ی شێوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لادانی کورسی کۆتا، تێپه‌ڕاندنی دەسەڵاتەکانی ئه‌و دادگایه‌یه. هاوكات گوتیشی: "بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا نییه".
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی هه‌شته‌مین دیداری سلێمانی به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، چوون بۆ به‌غدا وه‌زیفه نییه، به‌ڵكو ڕۆڵ و كاریگه‌ریییه له تێپه‌ڕاندنی كاره‌كاندا.
تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، پێشتر كورد له به‌غدا یه‌كده‌نگ بوو، له ئێستادا كورد زیاتر له یه‌ك ڕایان هه‌یه، واته له به‌غدا په‌یوه‌ندی حكوومه‌ت و حكوومه‌ت نه‌ماوه، په‌یوه‌ندی بووه‌ته ئه‌م حزبه و له‌گه‌ڵ حزبێكی دیكه، ئه‌مه كاریگه‌ری بۆسه‌ر بڕیاره‌كان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، زۆر په‌رته‌وازه‌ین، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێی گوتم، ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ من بووه‌ته كێشه، منیش پێم ڕاگه‌یاند، ئێوه وه‌كو حكوومه‌تی عێراق پێویسته له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
گوتیشی: مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌یه‌كی شه‌رعییه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ئاڵا تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی و لادانی کورسی کۆتاکان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندا نییه.
لێکنزیکبوونەوەی ئەمجارەی هەولێر و بەغدا بۆ ڕێککەوتن لەسەر پرسی مووچە بەتایبەتی دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوای سەردانە بەرهەمدارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ واشنتن لە (24ـی شوباتی 2024) و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و کۆنگرێس و وەزارەتەکانی بەرگری و گەنجینە کە لە هەموو وێستەگەی کۆبوونەوەکاندا، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە لە نێویشیاندا، دابینکردنی شایستە داراییەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.