گۆتێرێس: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لێواری دروستبوونی ناكۆكی و جه‌نگێكی فراواندایه
K24 – هەولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له لێواری دروستبوونی ناكۆكی و جه‌نگێكی فراواندایه. هاوكات داواشی كرد، دۆخه‌كه یه‌كجار مه‌ترسیداره و پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه دان به‌خۆیاندا بگرن.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، ماوه‌ی شه‌ش مانگ و نیوه، ئاڵۆزیی و جه‌نگ له غه‌ززه به‌رده‌وامه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوو ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی به هۆی وێرانبوونی ژێرخانه جیاوازه‌كان دووچاری ئه‌سته‌می بوونه‌ته‌وه، كه بریتیین له برسییه‌تی، رێگریكردن له گه‌یشتنی هاوكاری و مردن.
ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه، ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و فراوانبوون ده‌چێت، به‌هۆیه‌وه هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی بازرگانییه‌كانی ده‌ریای سوور ده‌ستی پێ كرد.
هه‌روه‌ها ئێوارەی (1ـی نیسانی 2024) فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیمەشق، باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێرانی‌یان بۆمباران کرد و لە نێویدا 18 کەس کوژران کە شەشیان فه‌رمانده و ڕاوێژكاری سەربازیی سەر بە سوپای پاسداران بوون و یەکێکیان بەرپرسی فەیلەقی قودسی پاسداران بوو لە سووریا و لوبنان و فەڵەستین.
ئیسرائیل له تاوتوێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه درۆنی و مووشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاکەکەی به‌رده‌وامه و كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش تا دێت فراوانتر ده‌بن.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئیسرائیل له‌سه‌ر تاوتوێكردنی چۆنییه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ هێرشی مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممەی ئێران و سووربوونی له‌سه‌ر هه‌روا تێپه‌ڕنه‌بوونی ئه‌و هێرشه بێ وه‌ڵام، كاردانه‌وه‌ی وڵاتانیش به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیسرائیل و مه‌ترسییه‌كانی فراوانبوونی چێوه‌ی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا دێت زیاتر ده‌بێت.