هێنری باركی: كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات به لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگن

K24 - هەولێر:
لێكۆڵه‌رێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات گرنگن؛ ده‌شڵێت، زۆربه‌ی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستانن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌مه به گرنگ ده‌بینێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی نیسانی 2024) هێنری باركی، لێكۆڵه‌ر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕاگه‌یاند، داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق هه‌ڕه‌شه و هاوكات هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕۆڵی باشیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی بینیوه.
هێنری باركی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق به قه‌باره‌ی پێشوو پێویستی به بوونی پشتیوانیی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان نه‌ماوه، به‌ڵكو له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه پێویستی زیاتری پێیه‌تی.
ناوبراو گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا زۆر مه‌به‌ستیه‌تی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بگاته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، نه‌خاسمه كه كه‌مپی هۆڵ لە سووریا ئێسته مه‌ترسیداره، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی له عێراقیش بكشێنێته‌وه، له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
باركی، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، كه كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات گرنگه، چونكه به‌شێكه له‌و داڕشتنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراقی نوێ كردوویه‌تی و هاوبه‌ش و به‌شێكی گرنگی سیسته‌می دیموكراسیش بووه له عێراق.
ناوبراو به گرنگیشی زانی چاودێریی كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا كاتێك سه‌یری عێراق ده‌كات، به بایەخەوە ته‌ماشای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بەتایبەت كه زۆربه‌ی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستانن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌مه به گرنگ ده‌بینێت.