ئوسترالیا داوا له‌هاووڵاتییانی ده‌كات ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین جێبهێڵن و ئه‌مه‌ریكاش هۆشداری ده‌دات
K24 - هەولێر:
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل ئه‌مڕۆ (هەینی 19ـی نیسانی 2024) داوای لە کارمەندەکانی و خێزانەکانیان کرد، جوڵەی خۆیان لە وڵاتەکەدا سنووردار بکەن، ئەمەش دوای بیستنی ده‌نگی ئەو تەقینه‌وانه دێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە شاری ئه‌سفه‌هان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێران بیستراون.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل له په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه، كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه و خێزانه‌كانیان گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ و شاره‌كانی دیكه‌ی ئیسرائیل نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات، خاكی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین جێبهێڵن.
وه‌زاره‌ته‌كه هۆشداری توند ده‌دات، كه ره‌نگه مه‌ترسی گه‌وره به‌هۆی وه‌ڵامه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل و ئێران دروست بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌نگۆی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبووه‌وه، ته‌لئه‌ڤیڤیش پشتڕاستی زانیارییه‌كانی كردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانی ئێرانیش ده‌ڵێت، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی و درۆنی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.