كه‌مال موسلیم: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شییاع سوودانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه، نه‌خاسمه كه عێراق به ته‌نیا خاوه‌نی بڕیاری خۆی نییه.
كه‌مال موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێگه و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له لای ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاواوه هیچ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و وه‌ك خۆی گرنگه، ته‌نانه‌ت بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێویستی به كۆده‌نگی و یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه به شێوه‌یه‌ك گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت و نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بكات.