میدیای ئه‌مه‌ریكی: هێرشه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كۆتاییان هات

K24 - هەولێر:
تۆڕێكی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به كۆتاییهاتنی هێرشه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌كات؛ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی گوتوویه‌تی، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ هه‌مان ئه‌و شوێنه بووه كه تێیدا هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ـی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار بڵاوی كرده‌وه، هێرشه ڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كۆتاییان پێ هات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووشیه‌تی، پێ ناچێت ئێران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل هه‌بێت و هێرشی ڕاسته‌وخۆی نێوانیان نامێنێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌تی ئیسرائیل به ڕۆژنامه‌ی جۆرۆزالیم پۆستی ڕاگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌م شه‌وی سه‌ر ئێران، له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بووه. ئه‌مه له كاتێكدا تا ئێسته حكوومه‌تی ئیسرائیل به فه‌رمی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024)ـدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له‌ناو خاكی ئێران‌دا، وه‌ڵامی هێرشه مووشه‌كی و درۆنییه‌كه‌ی ئێرانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل داوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو نیشاندانی توانا سه‌ربازیی و ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك له ناوخۆی ئێران‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران، ڕایگه‌یاندووه، هیچ هێرشێكی مووشه‌كی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
ڕوونیشی كردووته‌وه، بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئێران كارا كراوه، تا ئێستا ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ هێرشێك كه شایه‌نی باسكردن بێت، نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه باس ده‌كرێت، ڕاست نییه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هۆكاری بیستنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئه‌سفه‌هان، تێكشكاندنی سێ درۆن بووه له ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك.
گوتووشیه‌تی، كاتژمێر 4:00ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) دوای ئه‌وه‌ی سێ درۆن له ئاسمانی ئه‌سفه‌هانه‌وه بینراوه، سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك هه‌ر سێ درۆنی خستووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ته‌برێزیش، كاراكردنی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حوسێن دالیریان گوته‌بێژی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئێران له‌میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه هیچ هێرشێك له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران كرابێت.
شەوی شەممە، 13-04-2024، دەوروبەری کاتژمێر 11:00، سوپای پاسدارانی ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد. ئەم هێرشەی تاران لە وەڵامی کوژرانی حەوت ئەندامەکەی سوپای پاسداران بوو کە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرانە ئامانج.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له تاران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌یی بۆ ئه‌و كاره ده‌كات.