كه‌مال موسلیم: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جووتیاران كراوه

K24 - هەولێر:
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیاران كردووه؛ ده‌شڵێت، تا ئێسته بڕی وه‌رگرتن دیاری نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی جووتیاران كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕه‌ی كه بڕیار وایه وه‌ربگیرێت، تا ئێسته دیاری نه‌كراوه.
كه‌مال موسلیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵ بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران دیاری ده‌كه‌ن، كه ئایا وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مووی وه‌رده‌گیرێت یاخود بڕێكی دیاریكراو.
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، دیاریكردنی بڕی وه‌رگرتن له لای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدراڵه و وه‌رگرتن و كۆگاكردنیشی له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.