هه‌ده‌په: ته‌قینه‌وه‌ی دیلۆك دژی ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی ئه‌ندامانمان بووه
شاندێكی باڵای هه‌ده‌په سه‌ردانی شوێنه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك – هه‌ده‌په به شه‌رمه‌زاركردنی ته‌قینه‌وه‌ی شاری دیلۆك (غازی عه‌نتاب)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی ئه‌ندامێكیان له ناوچه‌ی شاهین له گه‌ڕه‌كی ئاكدهره بووه ئامانجی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی تیرۆریستی كه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی، به‌تایبه‌تی ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زیاتریش برینداربوونه.
هه‌ده‌په به ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی، هێزه‌كانی له پشت ئه‌و كه‌سانه و شێوازی بیركردنه‌وه‌یان شه‌رمه‌زار ده‌كات.
له كۆتاییدا باس له چوونی شاندێكی هه‌ده‌په له هاوسه‌رۆكه‌كانی پارتی و په‌رله‌مانتاران بۆ دیلۆك ده‌كات،
له ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی دیلۆك، كه ئاهه‌نگێكی زه‌ماوه‌ند كرابووه ئامانج، 30 كه‌س كوژراون و 94 دیكه‌شی بریندار بوونه.