عێراق 36 ئه‌نجامده‌ری كوشتاری سپایكه‌ر له سێداره ده‌دات

K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی دادی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه 21 ئاب حوكمی سێداره‌دانی 36 ئه‌نجامده‌ری كوشتاری سپایكه‌ر له گرتووخانه‌ی ناسری له پارێزگای زیقار جێبه‌جێكرد.
سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم حوكمی له سێداره‌دانی ته‌واوی ئه‌نجامده‌رانی كوشتاری سپایكه‌ر ئیمزا كرد كه پێشتر له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وهی فیدراڵ په‌سند كرابوو و بۆ ئیمزاكردنی كۆتایی بۆ جێبه‌جێكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ره‌وانه كرابوو.
سه‌رۆكی دادگا رایگه‌یاند 36 ئه‌نجامده‌ری ئه‌نجامده‌ر كوشتاری سپایكه‌ر له سێداره دراون، به‌ڵام سێ تۆمه‌تبار ئازاد كراون.
له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی 2014 داعش 1700 قوتابی و سه‌ربازی نوێی له بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر به كۆمه‌ڵ كوشت، كه ته‌رمی هه‌ندێكیان فرێ دایه ناو رووباری دیجله و هه‌ندێكیشیان خسته ناو گۆڕی به كۆمه‌ڵ.