ئه‌ردۆغان: ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دیلۆك خۆكوژێكی 12-14 ساڵی بووه
51 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌ی دیلۆك (غازی عه‌نتاب) خۆكوژێكی 12-14 ساڵی بووه، كه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، یان پێدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
لێدوانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی دیلۆك به‌م شێوه‌یه، خۆكوژێكی 12-14 ساڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، كه 94 كه‌س بریندار بوونه و 69 كه‌س له نه‌خۆشخانه كه‌وتوون، كه ره‌وشی ته‌ندروستی 17 كه‌سیان مه‌ترسیداره، 51 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌قینه‌وه له گه‌ڕه‌كێكی هاوڵاتیانمان له خه‌ڵكی سێرت و وان روویداوه، به‌پێی ته‌خمینه سه‌ره‌تاییه‌كان كاری داعش بووه.
ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی شه‌وی رابردوو، ئاهه‌نگێكی زه‌ماوه‌ند له شاری دیلۆك كرده ئامانج، كه ته‌واوی قوربانییه‌كانی كوردن.