لێڤاندۆڤسکی جارێکی دیکە ئۆفەری سعوودیەکان رەتدەکاتەوە
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، جارێکی دیکە ئۆفەری یانە سعوودیەکان رەتدەکاتەوە و ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت.
ماوەیەکە یانەیەکی سعوودی هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارە پۆڵەندییەکەی بلاوگرانا دەدات، بەڵام ئەو یاریزانە بەردەوام هەوڵەکانی ئەو یانەیە رەتدەکاتەوە و ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆ یەکێک لە هۆکارەکانی کە وایکردووە لیڤا بارسا جێنەهێڵێت، مووچە بەرزەکەیەتی لەگەڵ یانەکەی.
ئەو سەرچاوە کەتەلۆنیە زانیاری دەستکەوتووە، لیڤاندۆڤسکی ساڵانە لەگەڵ بارسێلۆنا 20.8 ملیۆن یۆرۆی تەواو وەردەگرێت و وەرزی داهاتووش مووچەکەی بەهۆی مەرجێک لە گرێبەستەکەی زیاد دەبێت. هەربۆیە ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت و دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت.
لیڤا هاوینی ساڵی 2021 بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە و هاوینی ساڵی 2026، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە کۆتایی دێت.