هەولێر 60 رۆژە هیچ سەركەوتنێكی تۆمار نەكردووە

گرتەیەك لە یاریی هەولێر و زەورا. یاریگەی مەدینە. بەغدا 1/5/2024
گرتەیەك لە یاریی هەولێر و زەورا. یاریگەی مەدینە. بەغدا 1/5/2024

لە خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تووشی شكستێكی گەورە هات، بەمەش 60 رۆژە هیچ سەركەوتنێكی بەدەس

تنەهێناوە.
لە گەڕی 25ـەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگەی مەدینە لە بەغدا بووە میوانی یانەی زەورا، یارییەكەش بە 3 گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی زەورا كۆتایی هات، لە كاتێكدا ئەو یانەیە دوو یاریزانیشی لە نیوەی دووەم بە كارتی سوور دەركرا، بەڵام هەولێر نەیتوانی ژمارەی كەمی یاریزانانی تیپی بەرامبەر بقۆزێتەوە، بەپێچەوانەوە ئەنجامەكەی لەسەر قورستر كرا، بەمەش هەولێر تووشی سێیەمین شكستی لەسەریەك بوو.
هەولێر لە دوایین 7 یاریی، هیچ سەركەوتنێكی تۆمار نەكردووە، بەڵام لە یاریی داهاتوو تاڕادەیەك ئەركی ئاسانە و لە نێو یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی مینا دەكات.
یانەی هەولێر لەم وەرزە لە كۆی 23 یاریی، 23 خاڵی كۆكردووەتەوە و تەنیا 5 یاریشی بردووەتەوە و 10 یاریشی دۆڕاندووە، 26 گۆڵی كردووە و 32 گۆڵیشی لێكراوە.

.

Fly Erbil Advertisment