جومانە غەلای: لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیار لەسەر ئامادەکارییەکان دەدات

K24 – بەغدا:
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنەکانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاراندا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ده‌بێت به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بکرێت و پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بن.
ڕۆژی پێنجشەممە (2ـی ئایاری 2024) جومانه غه‌لای ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ نووسراوێكی فه‌رمییان بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و لە کارکردن بەردەوامن لەسەر دوا مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیار ده‌دات، ئاخۆ ئاماده‌كارییه‌كانی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بن، یاخود ده‌ست به ئاماده‌كاری نوێ ده‌كرێت.
جومانە غەلای گوتیشی: "به‌ڕێز محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ عومه‌ر ئه‌حمه‌د محەممه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران كۆ بووه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمیسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌میشه سه‌رۆكوه‌زیران پشتیوانی كۆمیسیۆن بووه له هه‌ڵبژاردندا، هه‌مان شتمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش تێبینی كرد. بۆ ئەم هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردووه بۆ ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست و كۆمیسیۆن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌رگرتووه".
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد: سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته به‌گوێره‌ی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه بچێت، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له پرۆسه‌كه‌دا به‌شدار بن".
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا بۆ کوردستان24، جومانە غەلای باسی : "تاوەکوو ئێستا كۆمیسیۆن پابه‌نده به‌و مەڕسوومه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ركراوه. له هه‌رێمی كوردستانیش لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن پێكهێنراوه و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری له 173 بنكه به‌رده‌وامه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن".
هاوکات جومانە غەلای ڕایگەیاند: "كۆمیسیۆن پابه‌نده به‌وه‌ی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵبژاردنەکان به‌ڕێوه ببات. تاوەکوو ئێستاش هیچ نووسراوێكی فه‌رمیمان بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر دواتریش بڕیار له‌باره‌ی دواخستنی پرۆسه‌كه درا، ئه‌وا گۆڕان له خشته‌ی كاردا ده‌كرێت، ئه‌وكات بڕیار ده‌درێت ئاخۆ ده‌ست به ئاماده‌كاریی نوێ ده‌كرێت، یاخود درێژه به‌و ئاماده‌كارییانه‌ی ئێستا ده‌درێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، چەند پێشنیازێک خراونەتە ڕوو، بۆ ئەو تێبینیانەی پارتی و پێکهاتەکان لەسەر هەڵبژاردن هەیانە لەبەرچاو بگیرێن و وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکرێت.
سەرەتای ئەم هەفتەیەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەدا بوو، کە پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکانیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو.
ڕۆژی (18ـی ئاداری 2024) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە:"بە بەرژەوەندیی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێرباری پەسەندکردنی بریاری نادەستووری و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداریی هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستووری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوە بچێت".
ئەو هەڵوێستەی پارتی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هات لە رۆژی (21ـی شوباتی 2024) کە دوای 11 جار دواخستنی دانیشتنەکانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاریدا، بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بکرێت و ژمارەی کورسی کۆتاکان کە 11 کورسین هەڵوەشاندەوە، بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەم دەکرێنەوە.
لە کاردانەوەی ئەو بڕیارانەش، سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەردوو پێکهاتەی کریستیان و تورکمان (جگە لە بەرەی تورکمانی)، بڕیاریان دا بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.