ئه‌پیكۆر: پێشوازی له پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ئامانجی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كه‌ین

K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر) پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی ئایاری 2024)، مایڵز كاگینز گوته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكۆر)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌پیكۆر پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه راگه‌یه‌ندرا، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئێمه وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆمان له‌و دانووستانانه بگێڕین.
پێشتریش حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانەی دەکەونە هەرێمی کوردستان کارا دەکەینەوە.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوویان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌ولێر له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ئه‌نجامی ئه‌رێنی بووه و به‌مزووانه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه و لایه‌نی توركیش ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه.