ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ره‌حای باكووری كوردستان روویدا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا ته‌قینه‌ویه‌ه‌ك له شاری ره‌حای باكووری كوردستان روویدا و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك كوژراوه و سێ پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو بووه و بنكه‌یه‌كی پۆلیسی له‌و شاره‌دا كردووه‌ته ئامانج.
له ئێستادا تیمه‌كانی فریاگوزاری و پۆلیسی و هێزی تایبه‌ت، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.