یوێفا ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ شەممە رێککەوتی 4/5/2024 فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا '' یوێفا '' ریزبەندی باشترین یانەکانی ئەو کیشوەرەی لەسەر پێوەری پێنج ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە، مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن و ریاڵ مەدرید، پلەکانی پێشەوەیان گرتووە.
یوێفا نوێترین ریزبەندی باشترین یانەکانی کیشوەری ئەوروپای بڵاوکردەوە، ئەم ریزبەندیە بە پشت بەستن بە ئەنجامی 5 ساڵی یانەکان دیاریکراوە و لەو پێنج ساڵە یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، زۆرترین خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکە دێت. هەروەها لە دوای ئەوانیش یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دێت.
هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیایە، ئەو یانەیە سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ناسناوێکی چامپیۆنزلیگی هاوشێوەی بایرن میونشن بەدەستهێناوە، بەڵام بە جیاوازییەکی زۆر لە پلەی سێیەمی ریزبەندیەکە لە دوای یانە ئەڵمانیەکەوە دێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ریزبەندی 10 باشترین یانەکەی ئەوروپا، بارسێلۆنای تێدانیە و ئەو یانەیە لە ریزبەندیەکە لە پلەی 12 دێت، هەروەها یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەراش لە ریزبەندییەکە لە پلەی 22 دێت.
ریزبەندی 10 باشترین یانەکانی ئەوروپا