له ده‌رسیم شه‌ڕ و پێكدادانێكی گه‌وره روویدا
سه‌ربازێك كوژراوه و سێ پۆلیسیش برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
له ده‌رسیم به به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه و هیزه ناڤخۆییه‌كانی توركیا سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا و سێ پۆلیسیش برینداربوونه.
شه‌ڕ و پێكدادان كاتژمێر 05:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیپێكرد كه په‌كه‌كه له ناوچه‌ی قسله له پاریزگای ده‌رسیم هاوكات له چه‌ندین شوێن هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێكدادانێكی به‌رفراوان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا.
له یه‌كه‌م پێكداداندا سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا و سێ پۆلیسیش بریندار بوون، كه به‌هۆی گه‌وره‌بوونی شه‌ڕه‌كه، هاتوچووی ناوچه‌كه به گشتی داخراوه.
هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر بیناكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی، فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه و قایمه‌قام بووه.