لاهۆز: بەهۆی پێشوازی کردن لە ریاڵ مەدرید سزادرام

ماتیۆ لاهۆز نابژیوانی پێشووی ئیسپانیا
ماتیۆ لاهۆز نابژیوانی پێشووی ئیسپانیا

ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی پێشووی ئیسپانی لە دیمانەیەکدا ئاشکرای دەکات، بەهۆی پێشوازی کردن لە یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید لەلایەن لیژنەی ناوبژیوانانی لالیگا سزادراوە.

چیرۆکەکەی ماتیۆز لاهۆز و سزادانەکەی بۆ وەرزی 2021 بۆ 2022 دەگەرێتەوە، کاتێک ریاڵ مەدرید گەرێک پێشکۆتایی هاتنی لالیگا ناسناوی خولەکەی مسۆگەر کرد، ئەو کات یانە شاهانە لە گەڕی 37 رووبەڕووی کادێز بووەوە و یاریزانانی ئەو یانەیەش، رێرەوەی رێزلێنانیان بۆ پاڵەوانی خولەکە دروستکرد و ناوبژیوانی یارییەکەش هاوشێوەی یاریزانانی خاوەن یاریگا یەکێک بوو لەو کەسانەی پێشوازی لە پاڵەوانەکان کرد.

ناوبژیوانە ئیسپانیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی کادێنا کوپێ لەبارەی سزادانەکەی گووتی '' ئەو کاتەی ریاڵ مەدرید گەڕێک پێشکۆتایی هاتنی خولی ئیسپانیا ناسناوەکەی مسۆگەر کرد، یاریزانانی کادێز بڕیاریاندا رێرەوەی رێزلێنانیان بۆ دروست بکەن، دواتر منیش کە ناوبژیوانی یارییەکە بووم، بڕیارمدا وەکو رێزێک لە رێرەوەکە بوەستم، بەڵام دوای یارییەکە پەیوەندیم پێوەکرا کە سزادراوم ''.

لاهۆز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی ئەو پەیوەندییەی بۆی هاتووە دەڵێت '' رۆژی دوای یارییەکە لە لیژنەی ناوبژیوانانەوە پەیوەندیان پێوە کردم کە کارێکی باشت نەکردووە، لە کاتێکدا هەفتەیەک پێشتر کە بارسێلۆنا ناسناوی جامی شای بەدەستهێنابوو و لە یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ بێتیس رێرەوی رێزلێنانیان بۆ دروستکرا لەو یارییەش من ناوبژیوان بوو و لەگەڵ یاریزانانی بێتیس لە رێرەوەکە وەستام، بەڵام ئەو کات لیژنەی ناوبژیوانان هیچ کێشەیەکی نەبوو و سزانەدرام ''.

لاهۆز لە رێرەوەی یاریی کادێز و ریاڵ مەدرید
لاهۆز لە رێرەوەی یاریی کادێز و ریاڵ مەدرید
لاهۆز لە رێرەوی یاریی ریاڵ بێتیس و بارسێلۆنا
لاهۆز لە رێرەوی یاریی ریاڵ بێتیس و بارسێلۆنا