بەڕێوەبەری كارەكانی ڤیتۆ رۆكی هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەكات
ئاندرێ كۆری به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ڤیتۆ رۆكی به‌رازیلی و یاریزانی بارسێلۆنا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی راك وه‌نی ئیسپانی هه‌ڕه‌شه له بارسێلۆنا ده‌كات و پێیوایە ستەم لە رۆكی دەكرێت.
ڤیتۆ رۆكی تەمەن 19 ساڵ، لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئاتڵێتیكۆ پاڕایانێنسی بەرازیلییەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا گواسترایەوە، بەڵام لە لالیگا تەنیا بەشداریی لە 11 یاریی كرد، 2 یاریش لە جامی شا، بەگشتی 310 خولەك یاریی بۆ بارسێلۆنا كردووە و تەنیا 2 گۆڵیشی كردووە.
ئاندرێ بەڕێوەبەری كارەكانی ڤیۆ رۆكی لە كاردانەوەیەكدا جەختی لەوە كردەوە كە بارسێلۆنا ستەم لەو یاریزانە دەكات، دەشڵێت: بەداخەوە رۆكی لە بارسێلۆنا خوله‌كی یارییكردنی پێویستی پێ‌نادرێت، هه‌ر بۆیه له هاوینی داهاتوو به‌یه‌كجاری بارسا جێده‌هێڵێت و ئاماده نییه به‌خواستن په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات.
ئاندرێ كۆری به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی ڤیتۆ رۆكی دەشڵێت: به‌هۆی خۆشه‌ویستی رۆكییه‌وه بارسێلۆنامان هه‌ڵبژارد ئه‌گه‌رنا چه‌ندین یانه دوو هێنده‌ی مووچه‌ی ئێستایان به یاریزانه به‌رازیلییه‌كه ده‌دا، بەڵام نەمانزانی بارسێلۆنا بەو رێگایە خراپە مامەڵە لەگەڵ بەهرەكانی رۆكی دەكات.
