مه‌نسوور جیهانی: ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ڕۆڵ و پێگه‌ی ماڵباتی بارزانی

K24 - هەولێر:
ڕۆژنامه‌نووسێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، مێدیا و ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان به گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی ئایاری 2024) مه‌نسوور جیهانی، ڕۆژنامه‌نووس تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، هه‌موو مێدیا و ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان به گرنگییه‌وه هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه.
مه‌نسوور جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگاته تاران، هه‌واڵێكیان داڕشتبوو و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی بڵاویان كرده‌وه و دواتر ئه‌م هه‌واڵه بووه جێی بایه‌خ و گرنگیپێدانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌كوو سه‌رچاوه به‌كار هاتووه.
ناوبراو گوتیشی، چاودێران و شرۆڤه‌كارانی مێدیاكانیش به گرنگییه‌وه له وتاره‌كانیاندا ئاماژه‌یان به سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی كردووه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه‌ش كرد، ڕۆژنامه ئێرانییه‌كان سه‌رنجیان خستووه‌ته ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌ر ماڵباتی بارزانی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران و ئێرانییه‌كان و ڕۆڵیان له ناوچه‌كه‌دا.
ڕۆژی یەکشەممە (5ـی ئایاری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له تاران له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تاران و حوسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆ بووه‌وه و بڕیاریش وایه سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئێران كۆ ببێته‌وه.