یانەی هەولێر محەمەد خۆشناو-ی لە شوێنی وەلید عارەب کرد بە سەرۆکی یانەکەی

محەمەد خۆشناو، سەرۆکی نوێی یانەی هەولێر و سەمیر بابۆ
محەمەد خۆشناو، سەرۆکی نوێی یانەی هەولێر و سەمیر بابۆ

دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر و بڕیاردان لە دوورخستنەوەی سەرۆك و دەستەی کارگێڕی یانەکە، محەمەد خۆشناو بوو بە سەرۆکی نوێی یانەی وەرزشیی هەولێر.

محەمەد خۆشناو، دوای بوون بە سەرۆکی یانەی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەین سەمیر بابۆ، راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر بکەین بە راهێنەری یانەکەمان.

خۆشناو گوتیشی: پەیوەندیمان بە سەمیر بابۆوە کردووە و پێی گوتووین لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو وەڵاممتان دەدەمەوە.

لێدوانی سەرۆکی یانەی هەولێر تایبەت بە کوردستان24
لێدوانی سەرۆکی یانەی هەولێر تایبەت بە کوردستان24

لە لایەکی دیکەوە سەمیر بابۆ بە کوردستان24ی راگەیاند: بۆ بوون بە راهێنەری یانەکە، بەرپرسانی یانەی هەولێر پەیوەندییان پێوەکردووم، بەڵام وەڵامی کۆتاییم نەداونەتەوە.

لێدوانی سەمیر بابۆ تایبەت بە کوردستان24
لێدوانی سەمیر بابۆ تایبەت بە کوردستان24

یانەی هەولێر بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت و هەشت یارییە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نەیبردووەتەوە و بەدەست چەند کێشەیەکەوە دەناڵێنێت.

دوای دۆڕانی یانەی هەولێر بەرامبەر مینا لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری، عەبدولقادر حوسێن راهێنەری یانەکە بە کوردستان24ـی رایگەیاند: لە راهێنەرایەتی یانەکە وازیهێناوە و ناگەڕێتەوە یانەی هەولێر، ئەمە لە کاتێکدایە بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی بەرامبەر کەرخ و نەفت، یانەی هەولێر بە بێ راهێنەر گەشتی بەغدای کردووە.

لێدوانی عەبدولقادر حوسێن تایبەت بە کوردستان24
لێدوانی عەبدولقادر حوسێن تایبەت بە کوردستان24

ئەمڕۆش لیژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یانەی هەولێر بە 15 ملیۆن دینار و ئەنجامدانی دوو یاریی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سزادا، بە بیانووی ئەوەی لە یاریی هەولێر و شورتە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، هاندەرانی هەولێر دەبەی ئاویان هەڵداوەتە یاریگەوە.

بڕیارەکەی لیژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
بڕیارەکەی لیژنەی رێککاری لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق

بۆ بیرهێنانەوە، کوردستان24 وەك یەکەم دەزگای میدیایی هەواڵی لادانی سەرۆك و دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێری بڵاوکردەوە و یەکەم شوێن بوو ناوی سەرۆکی نوێی یانەی هەولێری ئاشکراکرد.

بڕیاری گۆڕینی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر
بڕیاری گۆڕینی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر
محەمەد خۆشناو بوو بە سەرۆکی یانەی هەولێر
محەمەد خۆشناو بوو بە سەرۆکی یانەی هەولێر