هاری کەین: رۆناڵدۆ باشترە لە مێسی

هاری کەین و کریستیانۆ رۆناڵدۆ
هاری کەین و کریستیانۆ رۆناڵدۆ

هاری کەین هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە هەڵدەبژێرێت.

گۆڵکارەکەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، لە چاڵێنجێک لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت ئایا کێ باشترین تەواوکارە لەرووی گۆڵ تۆمار کردنەوە، لە نێوان کۆمەڵێک یاریزان کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی هەڵدەبژێرێت.

لەو چاڵێنجە کۆمەڵێک یاریزان دیاریکراون، لە نێوان یاریزانەکان ناوی لیۆنێل مێسی خاوەنی هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆریشی تێدایە، بەڵام یاریزانە ئینگلیزیەکە ناوی ئەو یاریزانە ناهێنێت.