ڕۆژی 8ـی ئایار، به ڕۆژی ڕێزگرتن له توانا و خزمه‌ته‌كانی كه‌ر داده‌نرێت
K24- هەولێر:
زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی مانگه‌كانی ساڵ بۆ بۆنه و بابه‌تێكی گشتی دیاری كراون و له‌و ڕۆژه‌دا چالاكیی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا یادیی بۆنه‌یه‌ك یان بابه‌تێك ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی 8ـی ئایار به ڕۆژی جیهانیی كه‌ر دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ست به هۆشیارییه‌كی پتر بكات له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵه كه خزمه‌تێكی زۆری به مرۆڤ كردووه به تایبه‌ت له سه‌رده‌مه‌كانی ڕابردوودا.
كه‌ر، له سه‌رده‌م و چاخه‌كاندا ڕۆڵێكی گرنگی له ژیانی مرۆڤدا گێڕاوه و بۆ چه‌ندان بوار به‌كار هاتووه و سوود له توانا جه‌سته‌ییه‌كه‌ی وه‌رگیراوه، نه‌خاسمه بۆ بواری ئاژه‌ڵداریی و كشتوكاڵ و بیناسازیی.
كه‌ر، ته‌نانه‌ت له شه‌ڕ و جه‌نگه‌كاندا ڕۆڵی هه‌بووه، بۆ نموونه له جه‌نگی یه‌كه‌میی جیهانیدا و له ساڵی 1916ـدا ژماره‌یه‌ك كه‌ر یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانیان له كه‌ناراوه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی گالیبۆلی له به‌شی ئه‌ورووپای توركیادا كه سه‌ربازانی به‌ریتانیا له‌وێوه هێرشیان كرده سه‌ر لەشکری عوسمانی كه به شه‌ڕی ئه‌نزاك كووف ناسراوه.
ڕۆژی جیهانی كه‌ر، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2018 و له لایه‌ن ئارك ڕازق، زانای بوونەوەرە بیابانییەکان پێشنیاز كرا، كه ناوبراو ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵ بوو تێبینی ئه‌وه‌ی كردبوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ر خزمه‌تێكی زۆری به مرۆڤ كردووه، به‌ڵام هیچ كه‌س ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌به‌رچاو نه‌بووه.
ئارك ڕازق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گرووپێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دروست كرد، كه تێیدا مێژووی ئه‌زموونی كه‌ر له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤ و ئازار و ماندووبوونه‌كانی ده‌خسته ڕوو، به شێوه‌یه‌ك دواتر له 2018ـدا، ڕۆژی 8ـی ئایار به ڕۆژی جیهانیی كه‌ر دانرا.
ئاژەڵناسان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه‌ر به‌خششێكی خوای گه‌وره و دیارییه‌كی به‌هادار و گه‌وره‌ی سروشته. كه‌ر خودان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندییه، له‌وانه بۆ ماوه‌یه‌ك زۆر توانای ڕاكێشانی ته‌نی گه‌وره و قورسی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت له یه‌ك كاتژمێردا 31 میل ببڕێت. كه‌ر ته‌مه‌نی له نێوان 50 بۆ 54 ساڵی ده‌بێت، هه‌ر بۆیه به دیارییه‌كی به نرخ و به‌هاداری سروشت ناو نراوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ئێسته به فه‌رمی ددانی به ڕۆژی جیهانیی كه‌ردا نه‌ناوه، بۆیه ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌و ڕۆژه‌دا چالاكییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له پاراستنی كه‌ر و زیاتر ناساندنی ڕۆڵ و توانای نه‌خاسمه له ژیانی ڕابردوودا.
به پێی زانیاریی هه‌ندێك له ڕاپۆرته‌كان، زیاتر له 44 ملیۆن كه‌ر له جیهاندا هه‌یه، كه به‌سه‌ر 186 جۆری جیاوازدا دابه‌ش بوونه. كه‌ر دوو گوێی درێژی هەیە، هه‌ر بۆیه به گوێدرێژ ناوی ده‌برێت. گوێیه‌كانی توانای بیستنیان به‌رزه به‌تایبه‌تی له نێوان خۆیاندا كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور ده‌توانن گوێیان له ده‌نگی زه‌ڕینی یه‌كدی بێت.