بۆرێل داوا له سهركردهكانی ئهوروپا دەکات چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشن
K24 - ههولێر:
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوا لە سەرکردەکانی ئەوروپا دەکات چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشن.
لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ خۆسیە مانوێل ئەلبارێس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوایکرد، بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی سڤیل لە غەززە، چیتر سەرکردە ئەوروپییەکان چەک بە تەلئەڤیڤ نەفرۆشن.
بۆرێل ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکیی نێوان سەرکردە ئەوروپییەکان سەبارەت بە شهڕی غەززە هەیە.
سەبارەت بە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا گووتی، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا دانییان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، گومانی تێدانییە ژمارەیەکی زیاترە هەنگاو هاوشێوە دەگرنەبەر.
زیاتر لە شەش مانگە شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و بە گوێرەی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی سەر بە حەماس، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتووتە زیاتر لە 35 هەزار كهس.