ئانچیلۆتی: گۆڕانكاری زۆر دەكەم

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێش ئه‌وه‌ی سبەی له گه‌ڕی 36ـەمی لالیگا رووبه‌رووی گرانادا ببنه‌وه رایگه‌یاند ڤینیسیۆس جۆنیۆر له هه‌موو یاریزانێك زیاتر له بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر نزیكه، دەشڵێت: یاریزانه‌كانم زۆر ماندوون و دوای یارییه‌كه‌ی گرانادا چه‌ند رۆژێك پشوویان پێده‌ده‌م.
ئەمڕۆ هەینی، 10/5/2024، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید رایگەیاند ئەگەرچی نازناوی لالیگایان مسۆگەر كردووە، بەڵام دەیانەوێت سەرجەم یارییەكانی ماون بیبەنەوە.
ئانچیلۆتی گوتیشی: له سیسته‌می به‌نۆره یارییكردن بە یاریزانەكان به‌رده‌وام ده‌بم، ده‌مه‌وێت به‌باشترین شێوه بگه‌ینه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌رامبه‌ر گرانادا یارییه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێمان ده‌كات، ده‌بێت رێزێكی تایبه‌تیان لێبگرین، له دوای یارییه‌كه‌ش چه‌ند رۆژێك پشوو ده‌ده‌م به یاریزانه‌كانم، به‌راستی هه‌موومان ماندووین.
ئانچیلۆتی هێمای بۆ ئەوەش كرد هێشتا باڵۆن دۆر زۆری ماوه به‌ڵام پێیوایە ڤینیسیۆس له هه‌مووان زیاتر نزیكتره، گوتیشی: له‌م یارییه كۆرتوا و میلیتاو یاریی ده‌كه‌ن و بێگومان گۆڕانكاری زۆریش دەكەم، رۆڵی كیپاش له‌بیر ناكه‌ین، ئه‌و هه‌میشه یارمه‌تیده‌ری ئێمه بووه، گومانمان هه‌یه چوامینی بگاته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ده‌ده‌ین، بێگومان ڤینیسیۆس باشترین یاریزانی ئێستای به‌رازیله، دڵنیام چه‌ندین یاریزانی نایابیان له هه‌ڵبژارده‌كه هه‌یه.
ئانچیلۆتی دەشڵێت: چوار یاریمان ماوه و بێلینگهامیش بۆ ئەم یارییە پشوو وه‌رده‌گرێت، بڕیاربوو دوای یارییه‌كه‌ی بایرن میونشن قسه له‌سه‌ر داهاتووی تۆنی كرووس بكه‌م، به‌ڵام بڕیارمانداوه تا كۆتایی وه‌رز قسه نه‌كه‌ین، چونكە جارێ 20 رۆژ یۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ماوه له ئێستاوه نازانم كێ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت.

