ئەمەریکا پێش ڕاگەیاندنی، چەک ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات
K24 - هەولێر
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، ڕایگەیاند، پێش ڕاگەیاندنی پاكێجێکی نوێی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا، ئەمەریکا پێشوەختە چەکی پێویستی بۆ کیێڤ ئامادە کردبوو.
لوید ئۆستن، وەزیری بەرگەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "لە گەیاندنی هاوکاریی بە کیێڤ، ئێمە پێشوەختە هەندێک چەکمان بۆ ئامادە کردبوون، چونکە پێویست بوو.
ئۆستن ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆکرانیا خۆی بەرپرسیارە لەو چەکانەی ئەمەریکا، بەڵام ئەوان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی لە میحوەری خارکوڤ زۆریان پێویستە.
ڕووسیا جەختی کردەوە، دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ناهاوسەنگییە، هەروەها وڵاتانی ئەندام لەناتۆ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری لە ململانێکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەکەن.
لە شوباتی 2022، ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی خاکی ئەو وڵاتەی داگیرکرد و دەیان هەزار سەرباز کوژران و بریندار بوون، هەروەها ملیۆنان ئۆکرانیش ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بوون.