تیپەکەی ئاڵۆنسۆ خەیاڵیە
ئەم وەرزە بۆ هاندەرانی یانەی بایەرلیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا وەرزێکی نائاسایی بووە، بەهۆی ئەوەی هەرگیز یانەکەیان تامی دۆڕانی نەکردووە، هەرکاتێکیش لە دۆڕان نزیکبووبن، لە کۆتا خوکەکانی ریمۆنتادایان کردووە و یاخود لە دۆڕان رزگاریان بووە.
چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری ئیسپانی یانە ئەڵمانیەکە، توانی ئەم وەرزە بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا ناسناوی '' بۆندزلیگا '' واتە خولی ئەڵمانیا لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت، هەروەها ئەو یانەیە 49 یارییە لەسەر یەک هەرگیز تامی دۆڕانی نەکردووە و بووە یەکەم یانەش زۆرترین یانە لەسەریەک نەدۆڕێت.
بێجگە لەو ریکۆرد و دەستکەوتە مێژووییانە، یانەی بایەرلیڤەرکۆزن ئەم وەرزە لەسەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان 17 یاریی لە دوای خولەکی 90 گۆڵیان کردووە. ئەم ریکۆردەش یەکەمجارە لە مێژووی تۆپی پێی روودەدات و پێشتر هیچ یانەیەک نەبووە ئەو هەموو یارییە لەو کاتە گۆڵ بکات.
بایەرلیڤەرکۆزن دوو ژمارەی پیوانەیی دیکە چاوەڕێ دەکات، چوار یارییان لە خولی ئەڵمانیا و یارییەکیش لە فاینەڵی یۆرۆپالیگ ماوە، ئەگەر لەم پێنج یارییەش تامی دۆڕان نەکەن، ئەو کات دەبن بە یەکەم یانە لە مێژوو بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێن، دوو ناسناو لە وەرزێک بەدەستبهێنن.