لایەنە سیاسییەکان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ڕای جیاوازیان هەیە

K24 – هەولێر:
لایەنە سیاسییەکانی عێراق پێشبینی ده‌كه‌ن به‌م نزیكانه گه‌ڕی نوێی دانوستانی نێوان به‌غدا و واشنتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عێراق ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ندین مانگه دانوستانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی درێژه‌ی هه‌یه.
دوای سه‌ردانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتن پێیان ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بێده‌نگییه‌كی سه‌یر باڵی به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه و هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یماناندا كێشاوه، ئه‌م بێده‌نگییه‌ش به‌و ئامانجه‌یه بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان ده‌رفه‌تی زیاتر به حكوومه‌ت بده‌ن.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕی داهاتووی دانوستانی شاندی باڵای سه‌ربازی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌مه‌ڕ پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و گۆڕینی ئه‌ركه‌كانیان، عه‌لی زوبێدی، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاندووه، هیچ دواخستنێک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نییە سەبارەت بە پرسی ده‌رچوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا، بەڵکو ئیرادە و پێداگری حکومی، پەرلەمانی و سیاسی و تەنانەت جەماوەریش هەیە، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ن به‌منزیكانه دانوستانه‌كانی به‌غدا و واشنتن له‌باره‌ی دۆسیەی ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆتاییهاتن به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق دان به‌وه‌دا ده‌نێت، ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپەیمانان پرسێكی ئاسان نییه و پێویستی به هه‌ڵوێستی گه‌ل و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه و گرووپه‌كانی موقاوه‌مه‌ش دژی بوونی هێزی بیانین له‌وڵاتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی حكوومه‌تیش دیاره و شیاوی سازش له‌سه‌ركردن نییه و رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای كاره ته‌كنیكییه‌كان، كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپەیمانان دیاری بكات و ئه‌م پرسه زیاتر درێژه نه‌كێشێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی میلیشیا چه‌كداره‌كان، فیراس یاسر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه حكوومه‌تی عێراق له‌داهاتوودا ئاڵای سپی دژی ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپەیمانان هه‌ڵبكات.
ده‌شڵێت: خشتەی کاتیی بۆ ده‌رچوونی هێزەکانی هاوپەیمانان له‌لایه‌ن سەرۆکوەزیرانه‌وه بڕیاری لەسەر ده‌درێت، هه‌رچه‌نده له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مه‌ریكا نیازی كشانه‌وه‌ی نییه و لایه‌نه‌كانیش بوونی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێگەی ستراتیژی عێراق و مانه‌وه‌ی خۆیان به پێویست ده‌زانن.