پوتین وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لەکار لادا

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا
سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا

K24- هەولێر

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لەکار لادا و ئابووری ناسێکی لەشوێنی دانا.

رۆژی یەکشەممە(12ی ئایاری 2024)، سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمێر پوتن، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لە کارەکەی لادا و ئابووریناس ئەندرێی بێلوسۆڤی وەک جێگرەوەی دەستنیشان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکانی ڕووسیا کە لە کرملینەوە گواستوویانەتەوە، پوتن فەرمانێکی دەرکردووە کە شۆیگو، وەک سکرتێری گشتی نوێی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و جێگرەوەی نیکۆلای پاترۆشێڤ دەستنیشان دەکات.

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل