سێرجۆ رامۆس پەیامێك بۆ یاریزانێکی ریاڵ مەدرید دەنێرێت

سێرجیۆ رامۆس یاریزانی ئێستای سێڤییا و پێشووی ریاڵ مەدرید
سێرجیۆ رامۆس یاریزانی ئێستای سێڤییا و پێشووی ریاڵ مەدرید

سێرجۆ رامۆس کاپتنی پێشووی ریاڵ مەدرید پیرۆزبایی لە ناچۆ فێرناندز دەکات، کە یەکەمجارە وەك کاپتنی یانە شاهانەکە جامەکە بەرزدەکاتەوە.

ریاڵ مەدرید توانی ئەم وەرزە 2023-2024 بۆ جاری 36 لە مێژووی یانەکەدا ببێتە پاڵەوانی لالیگا، پێش تەواوبوونی خولەکە بەر لە 4 گەڕ.

رامۆس وێنەکەی ناچۆی لەکاتی بەرزکردنەوەی جامەکە لە ئینستاگرام داناوە و نووسیویەتی: تۆ شایستەی براکەم، زۆر دڵخۆشم، کە بەو شێوەیە دەتبینم.

ناچۆ لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی لالیگا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا
ناچۆ لە کاتی بەرزکردنەوەی جامی لالیگا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا

یاریزانەکەی سیڤییا ئەوەشی نووسیوە، چێژ لەو ساتانە وەربگرە براکەم، من پێیدا تێپەڕیوم دەزانم چ هەستێکە! هەلە مەدرید بەرەو نازناوی 15ی چامپیۆنزلیگ.

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ئاهەنگی بە پاڵەوانبوونی لالیگایان گێڕا و یاریزانەکان بە جیاواز خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی.

ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و رۆژی شەممە کاتژمێر 22:00 یاریی یەکلاکەرەوەی نازناوەکە بەرامبەر دۆرتمۆند ئەنجامدەدات.