چیرۆکێکی سەرنجراکێش لەسەر یاریگایەکی مۆندیالی 2026
به‌شێكی زۆری مه‌كسیكییه‌كان دڵخۆشبوون كاتێك زانیان یاریگه‌ی ئازتیكای له مێكسیكۆ سیتی، میوانداری پێنج یاریی مۆندیالی 2026 ده‌كات. به‌ڵام هه‌مووان دڵخۆش نین یه‌كێك له‌وانه‌ش رۆبێرتۆ روانۆیه.
رۆبێرتۆ ملیۆنێرێكی مه‌كسیكییه له ساڵانی شهستانهكان باوكی ئه‌م شوێنه‌ی له یاریگه‌ی ئازیتكا به گرێبه‌ستێكی 99 ساڵی كڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئاگادار کراوەتەوە ده‌بێت یه‌ك مانگ پێش مۆندیالی داهاتوو چۆڵی بكه‌ن و تا هه‌فته‌یه‌ك دوای مۆندیالیش، له‌لایه‌ن فیفاوه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت به‌ڵام رۆبێرتۆ كه باب و باپیرانی له‌م شوێنه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیاله‌كانی 1970 و 1986ـی مه‌كسیكیان كرد ئاماده نییه شوێنه‌كه چۆڵ بكات.
رۆبێرتۆ روانۆ لەمبارەوە دەڵێت '' زۆر جار لێم ده‌پرسن ئایه ده‌كرێت له كاتی مۆندیال له‌م شوێنه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال بكه‌ین، منیش ده‌ڵێم بۆ نا ئێمه پێشتر پاره‌ی ئه‌م شوێنه‌مان داوه و تا 99 ساڵ موڵكی ئێمه‌یه، زۆر جاریش ده‌بیستم فیفا ئاماده‌یه به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ئه‌م شوێنانه به كرێ بدات، ئێمه ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین، پێش 60 ساڵ پاره‌كه دراوه، به بیرم دێت ئه‌وكات گه‌نج بووم له مۆندیالی 1986 لێره‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیالم كرد، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن پێویسته پاره بده‌ن و هه‌موو شتێك نرخی هه‌یه، ماڵی من له شوێنێكه هه‌میشه فێستیڤاڵی تێدا ده‌كرێت، كه‌سێك بیه‌وێت ماڵه‌كه‌ی من به‌كار بهێنێت پێویسته پاره بدات، یانیش من قبووڵ ناكه‌م بێته نێو ماڵه‌كه‌م، ئێره‌ش به‌هه‌مان شێوه موڵكی منه ''.
له یاریگه‌ی ئازتیكا 132 شوێنی تایبه‌تی هانده‌ران هه‌یه كه له ساڵانی شهستانهكان فرۆشراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ئه‌وكات نرخی هه‌ر شوێنێك كه رووبه‌ره‌كه‌ی 65 پێ چوارگۆشه‌یه به‌رامبه‌ر 9 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی زیاتره له یه‌ك ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، سه‌رجه‌م خاوهنهكانیش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی مۆندیال ئه‌و شوێنه ڤی ئای پییه چۆڵ بكه‌ن.
یاریگه‌ی ئازتیكا له مۆندیالی 2026 میوانداری پێنج یاریی ده‌كات له نێوانیاندا یه‌كه‌مین یاریی مه‌كسیكۆ له‌م یاریگه‌یه ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش دوو یاریی دیكه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان و یارییه‌كیش له قۆناخی 32 و یارییه‌كیش له قۆناخی 16ـی مۆندیالی داهاتوو له‌م یاریگه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.