بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکان مامەڵەی هاووڵاتییانی خێرا کردووە

K24 - هەولێر

بە ئەلیکترۆنی کردنی کاروبارییان ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان کردووە، یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و تاوەکو ئێستە قۆناغێکی باشی بڕیوە.

تەحسین پیشەی، وەرگێڕانی مامەڵەی ھاووڵاتییانە ئەرکی پەسەندکردنیش لە ئەستۆی ئەوە کارەکان لە چەند خولەکێکدا کۆتای دێت

تەحسین یوسف، وەرگێڕ بە گوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەم بە ئەلیکترۆنی کردنە، یەکێکە لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی هەرێمی کوردستان، کارەکان زۆر بە ئاسانی بۆ ئێمەی هاووڵاتیی دەڕوات و هەر هاووڵاتییەک مامەڵەکەی چەند قورس بێت تەنیا 5 خولەک یان 10خولەکی پێدەچێت.  

فەرمانگەکانی دادنووسی ھەرێمی کوردستان یەکەم شوێن بوون تەواوی کاروبارەکانی بە ئەلیکترۆنی کرا.

لە ساڵی 2019 پێش بە ئەلیکترۆنیکردن لە دادنووسەکانی ھەولێر مامەڵەی 470 ھەزار ھاووڵاتی بەرێکراوە دوای بە ئەلیکترۆنی کردن ساڵی 2023 توانراوە مامەڵەی 780 ھەزار ھاووڵاتییان تەواو بکرێت. خێرای و کوالیتی و دڵنیایی بنەمای سەرەکی بە ئەلیکترۆنیکردنی فەرمانگەکەیە

بەھۆی بە ئەلیکترۆنیەکەوە ھەموو فەرمانگەکان بە یەک بەسترانەتەوە بۆ دڵنیاکردنەوە لە مامەڵەکان بە دوو خولەک یەکلای دەکرێتەوە، پێشتر چەند رۆژێکی پێوست بوو، هاوکات بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان، دڵنیاییە لە پاراستنی مامەڵەی ھاووڵاتییان و ڕێگریە لە ساختەکاری

بۆتان کامەران، بەرێوەبەری دادنوسی ھەولێر، ڕایگەیاند، بە ئەلیکترۆنی کردنی فەرمانگەکان کاریگەری زۆری هەیە لە خێرایی و ڕایکردنی مامەڵە و کوالێتی ئەریشفەکان. کە هەر مامەڵەیەک دەکرێت بەشیوەیەکی ڕیک دەکرێت و ئەرشیف دەکرێت و مامەڵەی ساختە ناهێڵێت.