مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج كرا
K24- هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ڕه‌زامه‌ندیی نیشان درا بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی عێراقدا هاتووه، به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی، ڕه‌زامه‌ندی نیشان درا بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان (تۆڕی پاراستن و چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گرێبه‌سته‌كان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان).
دوێنێش ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ئاشکرایان کردبوو، لەو هەفتەیە تێپەڕ ناکات، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگات.