خوێندنی باڵای عێراق: دەبێت پشکنینی ماددەی هۆشبەر بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا بکرێت

ماددەی هۆشبەر
ماددەی هۆشبەر

K24- هەولێر

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ئیمزای بریکاری وەزارەتەکەی لەسەرە، پێویستە هەر خوازیارێکی خوێندنی باڵا، لە نێو پەڕاوە داواکراوەکان بۆ پێشکەشکردن، پشکنینی تەندروستیی لە بەکارنەهێنانی ماددەی هۆشبەر و کاریگەرە ئەقڵییەکانی تێدا بێت.

رۆژی سێشەممە(14ـی ئایاری 2024)، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە نووسراوێکی فەرمی تەواوی زانکۆکانی عێراقی ئاگادارکردۆتەوە، لەچوارچێوەی ئەو پەڕاوانەی  کە خوازیاری خوێندنی باڵا پێشکەشی دەکات بۆ خوێندن، پێویستە پەڕاوی لایەنێکی تایبەتیی حکوومی هەبێت لەبارەی پشکنینی تاقیگەیی، کە پشتیوانیی خوازیار بکات لەوەی ماددەی هۆشبەر و کاریگەرییە عەقڵییەکان بەکار ناهێنێت.

45