نەورۆز دەیەوێت تۆلەی دهۆک لە نەفتی وەسەت بکاتەوە

یانەی وەرزشی نەورۆز
یانەی وەرزشی نەورۆز

سبەی پێنج شەممە لە یەکەم یاریی گەڕی بیست و نۆی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز دوای دۆڕانەکەی گەڕی رابردوو بەرامبەر یانەی دهۆک، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی وەسەت دەبێتەوە.

سبەی کاتژمێر 16 بە کاتی هەولێر، لە یەکەم یاریی گەڕی بیست و نۆی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی میوانداری نەفتی وەسەت دەکات، نەورۆز یاریی رابردووی خۆی بەرامبەر دهۆک، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕاندووە. هەروەها نوێنەرەکەی شاری سلێمانی، ئەم وەرزە لە کۆی 27 یاریی خاوەنی 41 خاڵن و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی دێت.

نزار مەحروس دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نەورۆز، لە کۆی سێ یاریی لە یارییەک دۆڕاوە و یارییەکی بردووەتەوە و لە یارییەکیش یەکسانبووە.

هەردوو یانەی نەورۆز و نەفتی وەسەت پێنجار لە خولەکانی عێراق یارییان بەرامبەر یەکتری کردووە، لەو پێنج یارییە نەورۆز باڵادەست بووە و لە چوار یاریی بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە بەرامبەردا، تەنها یەک یاریی بەرامبەر یانەی نەفتی وەسەت دۆڕاندووە.