لە دوای تێر شتیگن، ئەمجارە بێکەر ئۆفەرێکی سعوودییەکان رەتدەکاتەوە
لە دوای مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا، ئەمجارەیان ئالیسۆن بێکەر گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا رەتیکردەوە پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعوودی بکات.
ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی ئیتیحادی سعوودی، لە هەوڵی ئەوەدان مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا رازی بکەن، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، بەڵام ئەو گۆڵپارێزە رەتیکردووەتەوە یانەکەی جێبهێڵێت.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی زانیاری دەستکەوتووە، دوای بێ هیوابوونی یانە سعوودیەکە لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە، بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی ئالیسۆن بێکەر گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوول دەستپێکرد، بەڵام ئەو گۆڵپارێزەش رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، پێکهاتەیەکی بەهێزتر دروست بکەن، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان بکەن.