دوو تۆمەتبار بە 11 کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

ماددەی هۆشبەر
ماددەی هۆشبەر

K24- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کردووە، دوو تۆمەتباریان بە 11 کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە(15ـی ئایاری 2024)، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردۆتەوە، تێیدا هاتووە: دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە (11 کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەریان لەجۆری کریستاڵ پێ بووە، ئەو بڕە ماددە هۆشبەرەش دەستی بەسەردا گیراوە .

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاندووە، لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی 13ـی ئایاریی2024، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە شاری موسڵ بەهاوکاری و هەمانگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی نەینەوا، لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کەبازرگانیی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکەن، دەستگیر بکەن، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشکرای کردووە، لەم چالاکییەدا بڕی (یانزە کیلۆ و نیو) ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە.

نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کردووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێیی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.