سەرۆکی شارەوانی هەولێر: چەندین پڕۆژە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی جێبەجێ دەکەین

K24 – هەولێر:
سەرۆکی شارەوانی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر 18.5%ـە، هەروەها چەندین پڕۆژە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی جێبەجێ دەکەین.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرەڕای هەبوونی کۆمەڵێک گرفتی دارایی و بەربەستەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام جەخت لەسەر فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی دەکاتەوە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەڵێت: ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر 18.5%ـە، هەروەها چەندین پڕۆژە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی ئەنجامدەدەین.
ئاماژە بەوەش دەکات، لە پلانیاندایە ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی گەورە جێبەجێ بکەن بۆ مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.