پێکان داهاتووی ئێندریک بە نادیاری دەهێڵێتەوە

ئێندریك یاریزانی بەرازیل لە یاریی بەرامبەر ئینگلتەرا
ئێندریك یاریزانی بەرازیل لە یاریی بەرامبەر ئینگلتەرا

ئێندریك-ی بەرازیلی و یاریزانی ئێستای پاڵمێراس، لە جامی لیپەرتادۆرس بەرامبەر یانەی ئیندیپێندێنتی ئیکوادۆری تووشی پێکانێکی قورس بوو.

ئێندریك بەرامبەر یانە ئیکوادۆرییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام تووشی پێکانێکی قورس هات و ستافی پزیشکی بە ئۆتۆمبێل "نەقالە" بردیانە دەرەوەی یاریگە.

کاتی بردنەدەرەوەی ئێندریك لە یاریگە
کاتی بردنەدەرەوەی ئێندریك لە یاریگە

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، پێکانەکەی ئێندریك قورسە و لە بارەی داهاتوویەوە، دڵەڕاوکێی بۆ یاریزانەکە دروستکردووە.

پێکانەکەی یاریزانە لاوەکە لە کاتێکدایە، پێش چەند رۆژێك دۆریڤال جۆنیۆری راهێنەری بەرازیل پێکهاتەی یاریزانەکانی بۆ کوپا ئەمەریکا بڵاوکردەوە، کە بڕیارە مانگی داهاتوو دەستپێبکات و ئێندریك ناوی لە لیستەکەدابوو، هەروەها بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە نوێیەکەیەوە بکات.

ئێندریك بە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە
ئێندریك بە درێسی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە

 

ئێندریك تەمەنی 17 ساڵە و یاریزانی ئێستای یانەی پاڵمێراسی بەرازیلییە، هاوینی داهاتوو بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پێشتر رێککەوتنیان کردووە.